هەژاری
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
485 بینین
یاخوا هەژاری سەد جار بڕووخێی
چەند دڵشکێنی بێ تام و بێ خێی
زگت ناسووتێ بە ئادەمیزاد
بۆ مێشک تێکدان هەر وەکوو دوخێی
***
ناخۆشی بڕوا و جەرگ و گیانتە
جەهەنەم لەناو جەرگ و بانتە
خورک و ئیسقایی پیسکی و گڕوەتی
وا لەسەر کەوڵ و سفرە و خوانتە
***
سامێکی ناکەی لە مێژووی ئینسان
یەکێتی دەکەی لەگەڵ کاک شەیتان
بۆ مێشک دزی و خۆشی فڕاندن
یا خوا لێت بدا لەعنەتی یەزدان