ناوەند
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
469 بینین
نە شەرقی بی نە غەربی، دەبێ وەک ڕێوی گەڕ بی
وەک چەقەڵی مریشک خۆر، بێ لان و برسی و گەڕ بی
بچی بۆ ماسیگرتن، دەبێ قونی هەر تەڕ بی
گەر بتەوێ نەتکوژن وەکوو ماری لە شەڕ بی
ڕۆژئاوا و هەڵات نەبی، نابێ لە بەحر و بەڕ بی
لە بەینی دوو شێری نەڕ، دار و بەرد و مەڕ مەڕ بی
گەر شوان و گورگ نەبی، دەبێ وەک بزن و مەڕ بی
بە فیکری سامی وایە، لە ناوەندی تێپەڕ بی