بە مەیلی ئازاد

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  477 بینین
من لەناو شین و ڕۆ ڕۆ هاوزمانی بولبولم
ئەو دەناڵێ تا بەیان دێ بۆ دەم و زار گوڵم
من لەگەڵ ئەو وا لە شێخ، ئەو لەبۆ خونچە و دەمی
من بۆ شۆخێک دەناڵم ئامینەی گیان و دڵم
پەرچەمی داو بە داوە دێتە چەرخی ڕوومەتی
پرچەکەی مسک و خوتەن جاربەجار وەک سونبولم
دێتە بەرچاو بە یادی دەبمە فەرهادی دووەم
هاتە هێرش بۆ سەلیبم، هات و دەیخاتە ملم
دەبێ ئازاد بێ لاشەم بچمە باغی سینەکەی
لەبیر ناچێ دەمێکی وا مەزانن غافڵم
سامی عەوداڵناسناوی ئەدەبییش وەک من کەوتە داوی شۆخەکەی
دەڵێ خوایە دەخیلەک ئامینەی شۆخ و شلم