ئاخ ئەختەر خان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  390 بینین
دڵ و چاوم گیان ئەختەرە
چاوەڕێتم توخوا وەرە
تا نەمردیمە بتبینم
نەیبەم بۆ خاک ئەو کەسەرە
لەناو گریان ژیرم کەوە
پاشی مردن بیرم کەوە
بڵێ کا سامیناسناوی ئەدەبی بێتە لام
ئەو گیان پاکەی دڵپەروەرە