بوونی من
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
468 بینین
لە نۆسەتودەی بووم لە داکی خۆم
لەناو شاری کۆ بۆیە خەڵقی کۆم
بەڵام دانیشتووی شاری هەولێرم
لەوێدا دەژیم، لەسەر ڕەنجی خۆم
لە کێندەر بژیم، خەڵقی ئەو جێیەم
ئەوا لە هەولێر دەنووم و دەخۆم
بۆ بێنمەک و چاکەی بزر کەم
بڕوا بە خۆڕا وەک تڕی بن گۆم
بۆ سامیناسناوی ئەدەبی نابێ ژینی هەولێری
لەبن بەڕ بنێ وەک کێوە لیودۆم