بای بەهار

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  452 بینین
کزەی با دێ ژینی گوڵ لە چۆم و دەشت و باغانی
قەراری بوو نەما بولبول لەبۆ خونچە و هەڵاڵانی
لە ناڵین عاڵەمی باڵا جیهانیشی ئەوا پڕ کرد
خەو و خۆراک نەما ئیمڕۆ لە شین و دەرد و هیجرانی
بەڵام چا بوو ئەتۆ ئەی یار بە هاواری دڵم هاتی
دەنا دڵ چووبوو سووتابوو بە گڕی گوڵ بە هاسانی
لەبەر عیشقی وەفاداریت لە باوەش نام بە کەیفی خۆت
دەرتهێنام، کڕت کردم گوتت خەم کا نەما کانی
بە سامیناسناوی ئەدەبیت گوت گرین و شین بە کات و دەم لە ڕۆژ و شەو
بەهار و گوڵ لە زیندانە ئەتۆش بژی لەگەڵ وانی