پێت بڵێم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  315 بینین
وا تێنەگەی کە مەستی ئاوی ئەو لێوە ئاڵەم
بەندی داوی زوڵفی خاو لە ماچی ئەو دوو لێوەم
لەوەی سەرم سووڕ مایە ئەو نەقشەی چۆن کێشایە
عاشقی ئەو نەقشیمە نەک هی ئەو چاوە کاڵەم
قوربانی چاوی بازی هەرچەندی زۆر بەنازی
ئەگەر بووی پیرۆزم بێ ئەگەر نەبووی بە کاڵەم
هەرچەند لە سامیناسناوی ئەدەبی نازی دڵ و بیرم لە ژانە
هەزار باڵا شلی کوشت هەر لە فکری ئەو ساڵەم