کچە دەڵێ من
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
485 بینین
کچە گیانە زەمیی من کە سونازم
بێ دەروازەمە من مردن دەخوازم
خودایی بێکەس بۆ دەرد و هەژاری
برا و بابم بێ وا بێتە جیازم
داخوا هەتاکەی من ناڵە بەشم بێ
با خەیاڵ لە یەخەی خونچەکەشم بێ
سەبای دەرد و هیجر ئاخۆ لە داخان
دەبێتە قوربانی یان دەبێتە نیازم
چرای دڵی من بۆ کز و کوژاوە
شووشەی بەختی من بۆ بە چی شکاوە
فرمێسکی چاوانم بۆچی ڕژاوە
سامی نەماوە ڕۆ خەنجەر و سازم