ڕەنجی بەخۆڕا
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
528 بینین
ڕەنجی لە دەرت تاواوە لە من کە بە با چوو
تاڵاوی خەمت هەستاوە لە من کە شیفا چوو
وەکوو ناڵەی بولبول لە شەوان دێ بە حەزینی
بۆ خونچە دەمی کردەوە بۆنی کە بە با چوو
ئەو یارە لەبۆ گریە و شین کانیی وەفای کا
فەرهاد و قوڵەنگ ڕۆیی لە شیرین کە بە با چوو
مەم ڕۆیی کەوا حەسرەت و دەردی وا لە دڵانە
لەو زینە پەری ڕۆیی لە داخان کە بە با چوو
قەیسکەس و مەمکەس و فەرهادکەس و وەیا مورشیدی سەفا
چی کرد و چ بوو لە عەشق گشتی کە بە با چوو
سامیناسناوی ئەدەبی کە بەختت چوو عیشق مایەی شینە
ئەو کاتەی سەری ناوە دەڵێن ڕۆی کە بە با چوو