شەرتێکە کە کردوومە بە پەیمان و دڵ و جان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  511 بینین
شەرتێکە کە کردوومە بە پەیمان و دڵ و جان
دەرچووە لە دەمم دەرچووە و داومە بە ڕەیحان
تا ماوە ڕوحم نوحە لە چاوم وەکوو یەعقووبکەس
هەر دێت و دەبابێ لە تاوی یوسفی کەنعانکەس
دێ عەتری هەناسەی دەمی خونچانی لە باخان
موتریبە بولبول ساقی چڵ و خونچە لە خەندان
وای خۆشە نەسیم دێت و کە خونچان دەهەژێنێ
خونچە بژێ و نەغمە بێ بولبول خۆشە بەعینوان
ناڵەیی عیشق و حەزینی هەر بەزمی شیفایە
بێ بەش بی ئەگەر زێدەیە بۆ هاتنی لوقمان
هەر ئاوە شیفا بۆ سەبەبی خونچە نە پشکوت
یان یاری دەوێ عاشق و یان داینێ بە فەوتان
بێ سوودە تەبیب هاتنی سەر عاشقی شەیدا
چاری هەیە هەر دەردێ بەڵا هەستی بە دەرمان
وا تێمەگە سامیناسناوی ئەدەبی لە شیعر مەخسەدی زوڵفە
لە ملی مەکە زوڵفی سیات و پێی مەکە بوختان