لەلام وا بوو یاری دێ بۆ لام

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  317 بینین
لەلام وا بوو یاری دێ بۆ لام
بە پێ گوتنی دینی ئیسلام
نەمزانی یار مەسیحی بوو
پێی خۆشە من شێت و شەیدام
***
دین جودایی بەهانەیە
عاشق پیری مەیخانەیە
دڵ لە دەوری پەرچەمی چین
تەیری داوان و دانەیە
***
خانەیی سەبری وێرانە
دڵ لە چۆل و لە شاخانە
هەر کاتێ یار داوی دانا
دڵ تیرێکی ناو داوانە
***
گوڵ و خونچە بۆیێ جوانە
بۆ پەنجەی دەستی یارانە
دوو ڕوو یاقوت نرخی کانی
نرخ و جوانی بۆ ئینسانە