وای لەبەر بەختی ڕەشم ڕۆژ و شەوم زارییە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  446 بینین
وای لەبەر بەختی ڕەشم ڕۆژ و شەوم زارییە
فرمێسکی خوێنی گەشم بە چەشنی مروارییە
مەڵێن بۆ زاری دەکا غەمە غەمخواری دەکا
پەرچەمە هاری دەکا عیللەتی بێچارییە
پەرچەمی ڕووی هەڵداوە دڵم لە دەست نەماوە
زوڵفی بە چین شکاوە کەزیەکەی ڕەشمارییە
مولکی جەم و فەرەیدوون لە وەختی چەرخی گەردوون
قوتی داوە بە بێ شون بوو هێش و سەربارییە
لە دەستی بەختی کونی با لە کێوان مەجنوونی
بمریتن بەبێ شونی نەک لە تاڵی شارییە
ئەی ئاسەفی غەمخواری بۆ خۆت وەرە هاوارم
وتی بۆ تۆ لە زارم مان لە فەسڵی بارییە
ئەشعاری نیزامییە وا میراتی سامیناسناوی ئەدەبی یە
مورشیدی من شامییە هێش و عیشق کارییە