ئەی حەبیبە ئینتیزارم هەدیەیی تۆ بۆ نەهات

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  438 بینین
ئەی حەبیبە ئینتیزارم هەدیەیی تۆ بۆ نەهات
چاوەڕێی نامەی وەفاتم کەی نەسیم دێ پێم دەدات
پێم کەرەم کەی باغەوانی بۆ سەبا بێ دڵ بە تاو
سەد گوڵ و خونچەت لە باغی دوی کە فەرزن بۆ زەکات
موستەحەقی ئاتەشی ڕووتم بسووتێم بێ گوناهـ
لەلایێ ڕووی تۆ ببینێ با بسووتێ دڵ کە هات
دڵ کە ڕەنجا کەوتە داوی دەردی عیشقی بێ سەدا
تووندی بەستاوە بە داوان بۆ وەعدەیی پڕ وەفات
زیللەتی سامیناسناوی ئەدەبی هەتاکەی یاری بێ شەرت و بەقا
سەد حەیف گشتی بە با چوو با بگریەم بۆ حەیات