سەد کەڕەت حاشا بکەی لێم هەر بە خۆت یاری منی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  478 بینین
سەد کەڕەت حاشا بکەی لێم هەر بە خۆت یاری منی
خوێن گری من هەر بە خۆتی چەندی خوێن خواری منی
تیری موژگانت لە جەرگە کێ گوتی بۆ لێی دەدەی
چونکی لوقمانم بە خۆتی یار و ئەغیاری منی
ڕۆژ و شەو دڵ وا لەلاتە کەی گوتم بۆ کوێ دەچی
تۆی تەبیب و دەرد و دەرمان چەندی ئازاری منی
هەر وەکوو پەروانە بە دڵ عاشقی ڕووی لالەتە
چۆن دەترسێتن لە سووتان شەمعی دیوانی منی
چینی زوڵفانی دەژێنێ چەند بە «سامە» عاشقان
جار عەزیز و جارێ یوسف جارێ بەدکاری منی