ئەو زوڵمە مەکە مەمخەرە زیندانی جودایی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
405 بینین
ئەو زوڵمە مەکە مەمخەرە زیندانی جودایی
خەتایە تەکەبڕ بەسە بۆ لافی هەوایی
عاشق دەکوژی بۆچی لەبۆ کەیفی ڕەقیبان
تا پێت بڵێ ئەو ناحەزی من یاری خەزایی
وەک سوڵتانی لەبەر دڵی ئەو عاشقی بێ چار
ڕازیمە بە سوڵتانی ئەتۆ من بە گەدایی
لەلای عاشقی بەرز و بڵندی تەختی مەحەبەت
پیرۆز باڵا مەرحەمەت و ڕوو لە عەتایی
سوڵتان و گەدا لازمە سوڵتان و گەدا بن
خۆشی ئەوەیە بیخەنە میزانی ڕزایی
لوتفت کە ببێ لەگەڵم شەداد و ئیرەم چین
هەر خۆشییە خۆشی لە بەینی سوڵح و تەبایی
سامیناسناوی ئەدەبی بە غەڵەت نەچووە ئەگەر شیعری ببینن
ڕازیمە کە ڕازی بوو لە بەینی خەوف و ڕجایی