وا کە شێواوە قەدی من دەیهەژێنێ بای خەمان
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
463 بینین
وا کە شێواوە قەدی من دەیهەژێنێ بای خەمان
داخ و دەردی یارەکەم بوو کەوتمە ناو لۆمە و دەمان
وا دەناڵێنم لە هیجری ڕۆژ و شەو هاوارە کەم
دەچریکێنێ دڵ لە تاوی هەر لە چەشنی بولبولان
تەم بەری ڕۆژتی ئەوا گرت ئاهی من یاری دەکا
دوکەڵ و داخی هەناوم دایدەپۆشێ ئاسمان
جارەکی وەک بەفر و زریان سەردەمی خوبزول هەوا
وەختێ بەیان دێتە خوارێ دەچتە گۆشەی باغەکان
دەبتە هاوفکری نەسیم و شین لەگەڵ بولبول دەکا
بای نەسیم و ئاخی دڵ بولبول لە دەوری خونچەکان
شیرینی ڕەنجا لە سامیناسناوی ئەدەبی فیکری کەیخوسرەوکەس دەکا
وا لە شاخی کێلەشین دا دڵ لە تاوی بێ خودان