وەک دەبینی پەرچەمی بۆی دەناڵی دڵ حەزین
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
414 بینین
وەک دەبینی پەرچەمی بۆی دەناڵی دڵ حەزین
وەک سپاهی بلغ و ڕۆمە دێتە خوارێ چین چین
دێتە سەر ڕووی قەمەر وا دانە دانە زوڵفی خاو
ئێکی تر نابێ وەکوو ئەو هات بێ بۆ ڕووی زەمین
دێتە تەدریب خوێنڕێژ ڕێزی کردووە داوبەداو
پێک دەڵێن بۆ خوێنڕژانی خوا کەی ئێمە ئەمین
هەروەک تەیرێکی ماڵی دانە خۆری پەڕ شکاو
گەر لە بێ هۆشیم نەبێ بۆ دێمە فکری فڕین
تیژی کرد شیشی ئەبرۆی کەینێ حەز کاتن بە تاو
دێتە سەر سینە بە یادم بۆ تەماحی سەربڕین
نەمرێ سامیناسناوی ئەدەبی دەمینێ جۆشی نەمرینی بە ئاو
زۆر دلێرە نەفسی بەدخو یا ئیلاهەلعالەمین