قانع دەسی من دامەنی تۆ تاوەکوو ما بێ

بۆ قانع
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 1 خولەک  814 بینین
قانعناوی تایبەت دەسی من دامەنی تۆ تاوەکوو ما بێ
عەمرت لە حەیاتا عەمەلت سنعەتی چا بێ
نانێ کە بە گەڕ دەس بکەوێ گووی سەگی تێ بێ
سەگ لێت بوەڕێ و پیرەژنیش دەم بە دوعا بێ
مەشهوورە حەیا قەترەیەکی شۆخ و لەتیفە
هەر کەس کە گەڕا لازمە ئەو قەترە تکابێ
مەهتووکە لەلای من بەشەرێ باعیسی ڕزقی
کەشکۆڵ و دەف و مێزەر و مەششاک و عەبا بێ
ئەم سنعەتە مەکرووهە لەبۆ کەس نییە قوربان
بۆ ئەو کەسەیە وا بە درۆ پیاوی خوا بێ
باپیری منیش خیلقەتی گەر وا بووە حاشا
تا ڕۆژی ئەزەل نامەوێ لەو جەددە ئیبا بێ
موفتیناسناوی ئەدەبی کە وەها بێ ئەدەبە مەنعی نەکەی تۆ
پەردەی دڵەکەی ڕەنگە لە سەد لاوە دڕابێ