وەرە یارم وەرە یارم بە موژگانت بڕیندارم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  483 بینین
وەرە یارم وەرە یارم بە موژگانت بڕیندارم
وەرە بڕینم دەرمان کە چونکی فەقیر و هەژارم
وەرە ڕەحمی کە بە حاڵم وەکوو تەیرێکی بێ باڵم
بێ باڵ و پەڕ کە کەوتیمە بۆ خۆت وەرە بە هاوارم
تۆ خوا وەرە وەرە گیانە بۆ تۆ حاڵم پەرێشانە
بە ئەگریجەی داو بە داوت ئەوا شێت و گرفتارم
کەمەندی داوی زوڵفی تۆم کوژراوی قەوسی ئەبرۆتم
بە دایم ئاهـ و ناڵەمە پەرێشانم دەرچوو کارم