کەسێ بیبینێ ئەو شۆخە وەکوو ئاهو لە سەحرادا

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  472 بینین
کەسێ بیبینێ ئەو شۆخە وەکوو ئاهو لە سەحرادا
کەوا چینی زوڵف پۆشی نقابی خۆی لەسەر لادا
ئەڵێی مەجنوونی سوڵتانە بە پولی تەختی کەیکاوس
هەزار تاج و قەڵای بابل ببەخشی هیچ کەسەر نادا
لەناو باغان گوڵ و خونچە و لە چیمەن نێرگز و لالە
خەڵات و عەتری لەیلایە لەبۆ گوڵ هیچ هونەر نادا
تۆمەز بادی دڵی بولبول هەناسە و بۆنی خونچانە
نەزانە مسک و عەنبەر بۆی لەبۆ عاشقان بەبادا
لە گەردون زار و بەختی من ئاوا ون بوو بەبێ ناوی
بە فریاد و شکستی دڵ کە کۆچم کرد لە دونیادا
عیشق دەردێکە بێ دەرمان چ چاری کا عەلی سینا
خەتای کا یوسفی کەنعانکەس لە سووتانی زولیخاکەسدا
ئەگەر عیشقە ئەگەر مەرگە ئیرادەی حەییی مەننانە
مەڵێن سامیناسناوی ئەدەبی عیشق بازە دڵی خۆی وا بە لەیلا دا