تەبیب دەردم زۆر گرانە چاری ناکرێ بێ دەرمانە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  368 بینین
تەبیب دەردم زۆر گرانە چاری ناکرێ بێ دەرمانە
خوێن لە چاوم ڕاناوەستێ لێی داوم تیغی موژگانە
برۆکەمان تیری موژگانە کەمەندی داوی زوڵفانە
لەسەر چی سامیناسناوی ئەدەبیت بەستاوە حەپسی دەکەی لە زیندانە
دووسەد ساڵ ببیە دێوانە لە بیابان و لەو کێوانە
بێ کەڵکە ئاگر پەرستی فیکری هەر لەسەر سووتانە