وا زوڵفی دەژێ لەو دەمی دێ بایی شەماڵا

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  451 بینین
وا زوڵفی دەژێ لەو دەمی دێ بایی شەماڵا
خورشید ڕوخی دێتە نەزەر ئەو خەت و خاڵا
پەرچەمی داوداو سوحبەت و جەولانە بە ڕەنگی
بە موژەش عاشق دەکوژێ لای وایە حەڵاڵا
باڵایی بەرز چاوی لە خەوا کەمری شل
کوشتوومی بە خوێنی منە وا پەنجەیی ئاڵا
لە حەیاتا بە گریان و لە ئاهـ و هەناسەم
باشی بەشەری عاجزی کرد عالەمی باڵا
ئولفەتی عیشقی لە نەزەر من وەک چییە یاران
وەک بازە کە پەروازی دەکا و ڕاوی غەزالا
خاڵ و خەت و گەردەن زوڵف و بڕۆیی کەمانی
کەمەر و سینە و دوو خونچەیی دەم بە هەڵاڵا
نیسبەت بە دەوڵەتی شا خوسەرەو پەروێز
دەوڵەت گوڵی ژالە و کە حوسن لوئلوئی لالا
سامیناسناوی ئەدەبیش کە هەژارە بۆ دڵی ناخەیە ئارام
دەوڵەت کە حەرامە بە لا حوسنی کە حەڵاڵا