لەشکری زوڵفت بە چین چین دێتە سەحرای ڕوومەتی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  480 بینین
لەشکری زوڵفت بە چین چین دێتە سەحرای ڕوومەتی
عاشقی بێ چار بە سەبرە وەک دەکاتن هیمەتی
قیمەتی دوو سێوی نەخشین عاشقی و دیوانەیە
قیمەتی بۆ دانە ناوەکانی باسی قیمەتێ
عاشقی کەی گەر بە پاکی مەدرەسەی دەرد و خەمە
هەر کەسێ کوژرا بە موژگان دەچتە باغی جەننەتی
هەر کەسێکی گوڵ نەچێنێ ناچتە باغی گوڵ چنین
چۆن دەبێ تۆ هیچ نەنێژی و نەچیە ناڵە و زەحمەتی
سامیناسناوی ئەدەبی بەسیە باری عیشقی ئاگر و ئاو ناڵەیە
هەر لە مەجنوون فێر ببە تۆ کەسبی عیشق و عیبرەتی