لەو حوسنە ئەمن موستەحقی لوتف و زەکاتم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  549 بینین
لەو حوسنە ئەمن موستەحقی لوتف و زەکاتم
هەرچەندە کە دوورم بە دڵ و دیدە لەلاتم
کەس نییە وەک من خەدەم و سەرتیپی غەمی تۆ
تا کەینێ لەناو گێژ و لەناو بەحری بەڵاتم
فەرمووتە بڵێن بێتەوە با بیکوژی جەللاد
لەببەیکە بڵێن حازرە وا پێی بڵێ هاتم
بە ئاتەشی تۆ گەرمە ئەشک پێی بشۆ مەیتم
بدرو بە داوای پەرچەمی تا کفنی خەڵاتم
بەم وەسیەتە بمنێژە بە خۆت خوێندنی تەلقین
گوێی لێیە شەهید نامرێ وا تێمەگە ماتم
تاکوو مەلەک دێن و دەپرسن کێیە ئیلاهت
با تۆش خەبەرت بێ کە لە ڕێی هات و نەهاتم
مەولایە خودام ئەحمەدە قاسید مژە قاتیل
قورئانی شەریفە دەلیل با بێتە نەجاتم
هەینێ کە دەڵێن ڕۆیی ئەسف سامیناسناوی ئەدەبی وەفادار
کەڵکی چییە مەیلێکی نەکەی تا ماوە حەیاتم