قەد شلە چاوی بازە چەند خمار و پڕ لە نازە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  439 بینین
قەد شلە چاوی بازە چەند خمار و پڕ لە نازە
زوڵفی وەک لەشکر وەستاوە موژەی خوێنڕێژ وا سەربازە
بە قسەی خەڵقی لیم بە قینە بۆ کوشتنم زۆر دڵخوازە
دڵ دەناڵێ وەکوو مەجنوون ڕەقیب چەندەی لێ بە گازە
لە خۆشی و ژینی لە دونیا چی عاشق بێ بێ نیازە
فیعلی ڕەقیب و بەرازە دەردی عیشق زۆر هەورازە
هەزاران عاشق کوژراون چۆن چاری من دەکرێ تازە
بمکوژە «سامت» لێ ناکەم بۆ عاشق کوشتن چبازە