بۆ تۆ سووتاوم تۆش پێم بڕوا کە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  518 بینین
بۆ تۆ سووتاوم تۆش پێم بڕوا کە
کوشتن بە جزیا وا لازم ناکا
بۆچی دەمکوژی بە قسەی ڕەقیبان
ڕەقیبی بێ دین حەزمان پێ ناکا
توخوا مەمکوژە بۆ کەیفی ناکەس
بەس بێ وەفا بە وەفات بێ چا کا
بەس لاف و گەزاف لێدە لە سەرمان
چ بکەی لەگەڵمان دونیا ڕوو ناکا
بەم حوسنە لافم بەس لەسەر لێدە
وەک شیرنکەس و فەرهادکەس جێی تۆش هەر خاکا
بە کوشتن هەستای بەخوا دەمکوژی
گەر بشمکوژی کەس مەنعت ناکا
کوشتن بێ لای تۆ من پێی ڕازیما
چوونکی لەگەڵ یار دڵم زۆر پاکا
بەسیە عەکسی من پەرچەم تاتاکە
دوشمنی بێ دین بەس بە من شاکا
کەینێ پەروانە ترسا لە سووتان
عیشقی سووتانە سامیناسناوی ئەدەبی لێ ناکا