خۆشیم نەبوو چ جارێ لە تەڕەف خونچە بەندان
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
503 بینین
خۆشیم نەبوو چ جارێ لە تەڕەف خونچە بەندان
لەباتی دڵداتەوە وا بەستێنی بە زوڵفان
گرتی بە سحر ساحر و حەکاک و مەکرباز
حەپسی ئەبەدی کردی لەناو سجنی زەنەخدان
کە میحنەت و دەرد و کەسەرت نایێ بە نووسین
وەستا قەڵەم و وشکە لەبم پاشی قەڵەمدان
زۆر زەحمەتە ژینی وا لەناو بەحری موحەبەت
سەد مەرگی نەبێ ناژی ئەوی هاودەمی سەودان
ئەو پەرچەمە تاتایە نە شێوا بوو وەکوو دیم
سەرتاپای قەدی گرتبوو ئاڵۆز و پەرێشان
عالیمە ئەو یارە لە کێی خوێندووە یاڕەبی
لە بلغار و فەڕەنگە وەیا ئۆغر بیت و ڕووان
عاشق ئەمەیە کە نەناڵێ و بمرێ بەبێ دەنگ
پەروانە سفەت و جەژنە بێ لای حاڵەتی سووتان
بۆ یارانی موحیبەت و بۆ عاشقی شەیدا
کراوە بە عادەت بوومە هەر ببێ بە شەیتان
کە سامیناسناوی ئەدەبی دەڵێ عامە لە ئەرزا بە عموومی
خەڵقیش کە دەڵێن خاسە لەبۆ میللەتی کوردان