فیکری لە بوونت بکەی دەڵێی زیندوو دەبمەوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  531 بینین
فیکری لە بوونت بکەی دەڵێی زیندوو دەبمەوە
تۆزێ عەقلت هەبیتن دیارە بێ سوڕ نییە ئەوە
بە ژینی خۆت نەزانی مردن خەڵق کراوە
هەر خودایە جێی ئومێد هەموو ئیشی تەواوە
ئەحکامی ڕەبی جەلیل زاڵم دەکاتن ڕەزیل
چاکە کردن لە دونیا دەبتە ڕەفیق و دەلیل
حەتتا خۆت لا گەورە بێ بەخوا گچکە دەبیەوە
ئەمما وەختێک وەهایە هەر کە وشیار دەبیەوە
ڕۆژی ئاخر نەبیتن ژینی دونیا بێ کەڵکە
عەقل و هۆشت هەبیتن ئەو شیعرانەم بۆ خەڵکە
حەتتا خۆت ئیسلاح نەکەی نسیحەتی هیچ کەس مەکە
بە فەقیری ئینسانان هۆشت بێ حەز مەکە
بۆ خۆت و ئەعمالت وابێ «سامیش» لە خوای خۆت بکە
هەتا لە دونیا دەڕۆی نەفرەت لە پیسیش بکە