وەسوەسە و ناپاکی لەناو دڵت فڕی دە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
580 بینین
وەسوەسە و ناپاکی لەناو دڵت فڕی دە
خوا ڕاحیمولعیبادە جێی نیاز و ئۆمیدە
بە ڕازیقی بزانی میننەت لە کەس نازانی
مادام خوا ڕسقت ئەدا بۆچی عەبدی ئینسانی
ئەو جا ڕیایی مەکە ڕیا شیرکی ئەسغەرە
ئەوەی ڕیایی دەکاتن مێشکی وەک مێشکی کەرە
هەر کەسێکی دوو ڕوو بێ بەهەشت بۆ وی نابیتن
عەمری بکا بە چل ساڵ ئیتر ئیسلاح نابیتن
سامیناسناوی ئەدەبی لە قەلبان نەبێ دیارە ئیمانیان نییە
زیادە نەسیحەتی من نەسیحەتی بۆ چییە