سەدایەک دێ لە یەسریبدا دەنگی دێتن مستەفا
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
570 بینین
سەدایەک دێ لە یەسریبدا دەنگی دێتن مستەفا
وا دەفەرمووێ ئۆمەتم چوو کەوتە ناو کەیف و سەفا
وازی هێناوە ئەمیری وا دەخۆن خەمر و شەڕاب
عامیلی کفری لە زارە وا لە تاو دەرد و جەفا
دەنگی کفر و زوڵم و شیرکە ئەرزی پڕ کرد وا تەمام
ئاسمانی هەر حەوت دەلەرزی تا دەگاتە مونتەها
شین دەکەن بۆ دینی ئەڵڵا پاک نەباتاتی ئەرز
گشتی حەیوان و تیور و مانگ و ڕۆژ و کەوکەبا
جەمعی تێکەڵ بوون بە جارێ زیدی یەلدا و ناڕەزا
کەوتە ناو دەریای گوناهان شاهـ و دەروێش و گەدا
من بە مردن زۆر ڕەزامە شینە ئەو عەسرە لە بۆم
خۆ وەکیلی نەبیە تێنیم پۆست نشینی وەک مەلا
ڕوو کەنە سام و نەدامەت بەس لە ڕێی شیرک و زوڵم
نییەتی خۆتان مەگۆڕن توندە ئەو ڕۆژی جەزا