جارێ نەبوو من سەر کەمە بالینی بەبێ غەم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  651 بینین
جارێ نەبوو من سەر کەمە بالینی بەبێ غەم
هەر وەکوو دۆزەخ گڵپە دەدا ئاهـ و هەناسەم
ناپرسی کەوا ون بووە بۆ شوعلەیی خورشید
بۆخاری دڵی کەوتیتە سەر ڕوویی هەروەکوو تەم
ون بووە ڕێگایی فەقیرە و وەنییە بەلەد بێ
بۆ خزمەتی شاهی مەدینە و قەترەیی زەم زەم
دڵ کەوتیتە سەر خاکی دەری حەزرەتی لۆلاک
قەلبی گوناهکار ماوە لە سەحرای وەسەتی رەم
سامی نییە قەلبی بەبێ دڵ ماوە لە سەحرا
بێ هۆشە کە زانینی نییە زۆر و ئەگەر کەم