من بەبێ باب و تۆ بەبێ داکی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  359 بینین
من بەبێ باب و تۆ بەبێ داکی
یارێ پەیدا کەین وەک عەمەل چاکی
تا ڕەفیق بیتن بۆ من و بۆ تۆ
بۆ وەقت بڕوا وا بە بێ باکی
لە شەودا ماتم خەو وەکوو مەرگە
خۆ بەیان واهات ڕێی بە ڕووناکی
شەو بە داپۆشەر سیحەتی ئینسان
ڕۆژ بە زیندی بوون خۆر بە خۆراکی
بۆ چییە ئاڵتون پەنجەرەی زیوین
مێشکی خۆت پڕ کە یا بیکەی خاکی
حیکمەتە ترسو تۆ کە سامی کەی
ڕاست بڕۆ ڕاستی تۆ بە ئیدراکی