پیس و حەسوودی وەک باری دڕکە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
683 بینین
پیس و حەسوودی وەک باری دڕکە
باری دوو ڕووانە خۆیان لێ کڕ کە
با پێی ماندوو بن جەزای خۆیانە
بۆ کردەوەی وان بەرگێکی جوانە
بە ڕۆژ و بە شەو با پێی ماندوو بن
کێ زەرەر دەکا ئەوان دوو ڕوو بن
ئاگری نەمیمی بابیان سووتێنێ
شەیتان ئیمانیان لە لەش دەربێنێ
دوو ڕوو بەدائم سفرەی دڕاوە
لەڕێی خوار و خێچ لە قوڕ خنکاوە
هەر لەبۆ خۆیان «سام» دەکەن لەخۆ
دەبا لە غەفڵەت بێنەوە سەرخۆ