هات و هاوار و تەسبیحی دانە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  471 بینین
هات و هاوار و تەسبیحی دانە
ئەگەر بۆ خوایە بۆ چیتە ئانە
های و هۆی درۆ عالەم پێی زانی
نەزانی مل پان خوا گوێی گرانە
بەسیە دوو ڕووەتی مامە دێوانە
بەخوا هاوارت هەر لەبۆ نانە
بڕۆ ناو قوڕێ عارەق بڕێژە
وا دەبێ ژیان و ژیانی مەردانە
سامیناسناوی ئەدەبی لەداخ و دەردی نەزانان
هەر وەختە بمرێ و ببتە نەزانە