خۆم و بەخت و ناوچەوان
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
2 خولەک
702 بینین
خۆم و بەخت و ناوچەوان
ساڵی بوومە توتنەوان
بارم کرد بۆ بیتوێنێ
یاخوا کافر نەیبێنێ
هەڵماندا خێوەتی گوش
چووینە ژێری وەکی قوش
لەناو خۆشی و ناو هەوەس
چووینە ناو مێش و مەگەس
لەلایەک دوپشک و مار
وەک سە دەیدا پەلامار
لەلایەک مێش و تەپۆ
بۆقیش گۆرانی دەگۆ
لەلایەک زیرەی مشک
ئاوی زۆر بووبوو وشک
زگ بە میسلی هەمانە
ئەپەنما بەبێ نانە
بۆڵەبوڵی مام کوخا
چابوو خوا وای کرد ڕوخا
عێلی شیلانە و ئاکۆ
لێکیان دەدا بەبڕنۆ
پژدەر و کۆچی بڵباس
دزی شەویش خوانەناس
پڕمو هۆڕی گامێشان
ئینسان دێتە ڕۆح کێشان
هەزار کچی نازەنین
ڕۆیشتن بەبێ یاسین
جا زەڕەی نێرەکەران
لە جێی دەنگی ئەسمەهان
دەفەردەمان توتن کرد
نازانم کێ بۆ خۆی برد
پاییز هاتین لەبۆ ماڵ
هەبوو چار کەندوی بەتاڵ
خۆ سێ مانگەی زستانێ
هەر توتنەوان دەیزانێ
چووم لەبۆ لای تو جاری
دەیگۆ هێشتا قەرزاری
گوتم ئەی مامە توجار
هەر بمدەیێ پێنج دینار
گوتی هیچ ڕامەوەستە
دەمی خۆشت ببەستە
بەخۆتۆ بەبێڵی ڕەق
ئەتۆ دەکەی داوای حەق
ئەوجا بە دڕێژی زستان
هاوارمان کرد لە برسان
داخی کۆخای سێ مانگی
زۆرە و قەت نابڕێ دەنگی
ئەوا باسی کرد سامیناسناوی ئەدەبی
چەند ئەشعاری تەمامی