شاعیر دەزانی بۆ هاوار دەکا
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
615 بینین
شاعیر دەزانی بۆ هاوار دەکا
شین و گریان و واوەیلا دەکا
کوللی شاعیرێ کە ئەهلی نارە
یەعنی بەدەردێک ئەو گرفتارە
مەعنا وا نییە خەڵقی ئاگرە
دیارە لە زانین کەمێک قادرە
دەنۆڕتە ئیشان ورد و بەدیقەت
لە دڵیدا هەیە سامی حەقیقەت