بێ کەس و تەنیامە و هەژار و بێ دەرەتانم
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
796 بینین
بێ کەس و تەنیامە و هەژار و بێ دەرەتانم
بە فیدای سەگی دەرگەتە دڵ ڕۆحی ڕەوانم
بیبا کە ئیتر سەگی دەرگەیی حەزرەتی لۆلاک
هەرچەندی کەوا سەرزەنشتی پیر و جەوانم
نامەوێ بە یەقین نە بەهەشت و نە جەهەنەم
هەر هەندە دەڵێم ئۆمەتی تۆمە بە زوبانم
گرپەی لە دڵم ئاتەشی عیشقە بە حەقیقەت
عەشقی سیفەت و دیدەنی ئەو فاسل و شانم
ئەی دڵە چاکی ئەمەیە ئەمری بخەیە مل
زانیمە کە بێ زار و گوناهکار و نەزانم