قسەی موختەسەر پێت بڵێم مامە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  807 بینین
قسەی موختەسەر پێت بڵێم مامە
هەزار قال و قیل یەکیان تەمامە
تۆ قەولی درۆ بەچی دەزانی
ڕاستی یەکێکە ئەویش سەلامە
با من بۆت بکەم باسی قسەی ڕاست
ئەمر بەچاکی قەولی خودامە
لە تاڵ و سووری ترش و تیژ دەبی
کەلامی شیرین قازانجی عامە
مەخلوق بە زۆری لە خواری پسان
دائم پڕ چەتە و ڕێگەی بەسامە