لایێ فەقیری و بێ نان و بەرگ

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  576 بینین
لایێ فەقیری و بێ نان و بەرگ
بەڵای گەورەتر دەبین بۆ مەرگ
ژین بۆ مردنە مردن بۆ ژینە
دێتەوە جێی خۆی یەسقان و جەرگ
***
هەر لە خوا بکە سام و مناجات
هەر خوا دەتوانێ خەلاست بکات
شێخیش وەکوو تۆ خۆی لێ قەزایە
بچتە جەهەننەم تۆ بۆ کوێ ببات