دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
2 خولەک
1073 بینین
دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر
دینارە ئەکا سەد کەسی بێکەس بە هونەروەر
بێ فلسە کە وا موفلیسی ناو مەجلیسی عامە
ناوی لە هەموو لایە ونە نایەتە دەفتەر
ڕێوی لە ئاقاردەقی نائاشکرا نێچیری کە وا شێرە هەمیشە
شێرێکی گەدا ڕێوییە بێ قەدر و موحەققەر
شوعلەی گەرمی ڕەونەقی ڕۆژە لە تلووعا
یەکجاری ئەشارێتەوە شەوقی مەهـ و ئەختەر
لای جانەوەر و نەوعی بەشەر خۆشە زڕەی زەڕ
بەو زڕڕەیە کەر دێتە تەرەننوم کە بڵێی زەڕ
ئەیکا بە قەفی چینی فەنەر باری نەبوونی
سەد قامەتی مەوزوونی جوانی وەکوو عەرعەر
گەر واریسی شاهانی بەبێ زەڕ نییە قەدرت
داماوە هەتا ماوە بەبێ ڕەونەق و جەوهەر
سەرپاکی قسەی پڕ و پووچێکەدەقی نائاشکرا فەقیریی
بڕژێ لە دەمی نوتق و کەلامی وەکوو گەوهەر
تاجر بە چەو و ساحیبی پارە و درەمی زێو
نابینی کە گیرا بێ بە ئیجباری بە عەسکەر
هەقبێژم و دڵ ناکەمە ئەنباری غەمی کەس
زانیومە ئەکوژرێم کە بە قورشوونی لیوەردەقی نائاشکرا
سەودای دڵم بێت و لە دڵما نەبێ ساتێ
نایدەم جگەرە و قووتوەکەیی خۆم بە سکەندەر
لاکین بە خودا پارەکە کرمێکە لە سەردا
نایاتە دەرێ تا دەگەیە ساحەیی مەحشەر
سڕڕێکە خودا داویە ئەگەر ساحێبی پارە
نەشبەخشێ هەموو خەڵکی لە شوێنە وەکوو لەشکەر
گەر قووەتی پارە نەبوایە بە چ قووەت
گەردنکەچی ڕێبوار ئەبوون تاریەردەقی نائاشکرا و ئەزمەر
موفتیناسناوی ئەدەبی چییە وا عاشقی شەیدای بە زەڕ و زێڕ
سەد زاهیدی تینوو نییە وا عاشقی گەوهەر