ئەوا دەبینی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  690 بینین
ئەی گوڵە سوورەی بەهار لە دەمدان
لە باغی ئاوی خوێنی پێشمەرگان
لەو دەمی هەنگت کە دێتە خوارێ
دەڕژێتە سەرخاک دێنەوە سەردان
سەردانی جەرگی دایکەکان دەکەن
دڵۆپەی ئاو دێ لەزاری خونچان
کاتێ ڕژاوە بە ئاگری ناپاڵ
کردیتیە خاڵ خاڵ بەفرەکەی کوێستان
بووە بە ئاوی گوڵی بەهاران
بۆ ڕازانەوەی خاکی کوردستان
تا لە پاشەڕۆژ بڵێن لاوی کورد
خوێنی ڕژاوە لەرێی نیشتمان
هەموو بەهاران کە دەژێتەوە
خاکی ئازادی بە «سام» و سامان