شوان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  640 بینین
بزانم چت کرد تۆ لە شوانی
لە چول و بەن و لە شاخەوانی
لەژێر نرکەی تۆپ و فڕۆکەی سۆخۆ
لەگەڵ لاوی کورد لە خوێن ڕژانی
مافی گەلی کورد نیشتمانەکەی
تا بژێتەوە وەکوو گولیکەکانی
شین بوو بەخوێنی بەهار لەزاری
گوڵان دێتە خوار تا ببتە کانی
ئاو دا ئەو دارەی کە پێی دەگوترێ
داری ئازادی لەبۆ ژیانی
هەرچەند شوانی وا لە شاخانی
چەند پەیامم نارد وەرامی کانی
سامناسناوی ئەدەبی و هەر سامی بەهەشتی کوردان
من بەرخەوان و بەخۆت شوانی