دەبینێ داخۆ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
758 بینین
وا چرای مێژووی ژیان هات وا لە قاران هەڵ کرا
مردنی زۆردار و خوێنمژ هاتە کایە و حەل کرا
وا ملی پەیوەندی فاشی هەر بە خوێنی پەل کرا
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
نابێ خوێنی لاوی مێژوو لەو پەلەی بڕژێتەوە
وەک چرای یەزدان لە ئەفلاک چۆن بەخۆی دەکوژێتەوە
مۆری حوڕ و سەربەخۆیی وا لە مێشک و ناو دڵان
هەڵقە ناو نووسرا بە خوێنی سووری گشتی ڕای گەلان
کەوتە گەڵ کاروانی مێژووی میللەتانی وەک مەلان
دەفڕێ بۆ کوێستانی ژین و ژینەوەی پڕ شادمان
چینەکانی ژین لە تەنگی و ئاوەدان بووی نیشتمان
سامیناسناوی ئەدەبی کانی دوژمنی گەل ڕۆژی گۆڕی خوێن ڕژان
دێنە مەیدان بۆ ژیانی چینەکانی مێژووزان
چەنگ بە خوێن وەک شێری برسی دەستە دەستە لاوەکان
دێن دەڵێن ئازادە میللەت شێر لە سەگ ناڕەوتەوە
جادەون بە دوژمنی گەل هەر بەخوو و پێ ڕەوتەوە