پێت خۆشە نەبینی هەیبەتی ڕۆژی بەرێ

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 1 خولەک  1048 بینین
پێت خۆشە نەبینی هەیبەتی ڕۆژی بەرێ
دوور بی لە بەڵای زاڵم و فیتنە و خەتەرێ
پێویستە لەگەڵ خەڵکی زمانت خۆش بێ
چون مار بە زمانی خۆش لە کون دێتە دەرێ