داخ و کەسەرت ئەگەر یەکە مەیکە بە دوو
لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
1 خولەک
600 بینین
داخ و کەسەرت ئەگەر یەکە مەیکە بە دوو
خەم بێ سەمەرە لەدووی شتی ڕابردوو
چت چاندووە توو، هەر ئەوی لێ هەڵدەگری
ئاواتی عەبەس خەیاری ناکاتە کەدوو