عەریزەی من
لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
1 خولەک
840 بینین
جەنابی حاجی مامۆستا مەلاحمەد
بە قورئانێ کەوا هادی و موبینە
بە وەی کەم شافیعی ڕوژی جەزایە
بەوەی کەم مەهبەتی ڕووحول ئەمینە
بە دڵ مەمنوونی تۆم چونکی گەیاندت
عەریزەی من بەخزمەت شای مەدینە
بە دینم دینی تۆ ئاواتە بۆ من
من و تۆ هەر دوو ئاواتن بە دینە
ئەگەر بەینێکە مەحروومم لە خزمەت
قەسەم بە خوا، نەپەرژانە، نە کینە
دەڵێن فەرمووی نەبی یا «بوهوڕەیڕە»
بە دووی یەکدا هەموو ڕۆژێم مەبینە
مەحەببەت با زیاتر بێ لە بەینا
زیارەت بەینە بەینە گشت ئەوینە
بڵیندی و گەورەییت لە خوا دەخوازم
بەسەر بەرزی بژی لەو سەر زەمینە
بڕۆ هەرتایفی دەوری حەڕم بە
ئەتۆ حەججت قەبووڵە لێم یەقینە
نەسیبت بێ نەسیمی شاری یەسریب
موقەڕڕەب بی لەخزمەت شای مەدینە
ئەتۆ مەولا منیش دەروێشی سالیک
بە خەرقێکی شڕۆڵ و پینەپینە
دەخوێنێ بولبولی تەبعی حەقیقیناسناوی ئەدەبی
دەمێکی دەشت و سەحرا سوور و شینە