لە ئیمامی بۆ حەقیقی

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 1 خولەک  817 بینین
گەر دەپرسی چۆنە کامیلناسناوی ئەدەبی کاکە دەردی کارییە
برسییە، بێ هێز و گێژ و وێژە کاری زارییە
ڕۆژ حەواسی پێ نیە شەو خەستە وو تەنبەڵ دەڵێی
کۆڵەکێشی کردووە تاکوو سەحەر هاوارییە
وا بڵاو و دەرهەم و لەت لەت بوو وەک زولفی بوتان
فیکر و ئەحواڵ و حەواسی عەینی تۆوی شارییە
غەیری کوندی ماڵ خراپ و ویشکەسۆفی ڕیش درێژ
کێ دەڵێ ئەم وەختە خۆشە؟ گەرچی ئەمری بارییە
مام مەلاش ڕەببی کوت و پڕبێ هەدا دانی نییە
کاری هەر قوولە و هەرایە ئەم سەر و ئەو خوارییە
خۆشییە لەو چونکە مانگی خێرە سەرفترەی هەیە
دەک بە زووخاوی ڕەشی بێ هەر بە فیکری زارییە
نان دەخۆم ئەمنیش بە قوززەڵقورتە، چا زووخاومە
گەر دەپرسی چۆن دەژی کامیلناسناوی ئەدەبی ئەویش بێ عارییە