وەڵامی حەقیقی

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 1 خولەک  732 بینین
ئیمامی نامەکەی نامی گەیشت و نامە سەر چاوم
لە دووری تۆ دەبارێ دایما فرمێسکی خوێناوم
بەبێ مانگی مبارەک لیم حەرامە چاوەکەم بێ تۆ
پڵاو و گۆشت و دۆڵمە و مەشکەفی و فڕنی و هەلیماوم
لەبەر ڕۆژوو نییە، دووری لە دینی تۆیە گەر مردووم
ئەجەل دەورم دەدا هیوای ویسالی تۆیە گەر ماوم
ڕەفیقانت لە هیجرانت بە جارێکی هەموو سووتان
بە ناری عیشقی پاکی تۆ بە تەنیا من نەسووتاوم
کە فەرمووتە فیداتان بم وەرن ڕۆژی هیلاکەتمە
چ حاجەت هات و چۆ بەینی من و تۆ بوێە داماوم
لە قوللةی قەلبی یاران خەیمەیی نازت وەها هەڵدا
لە خانەخۆێ و لە میوان غەیری تۆ نایێتە بەر چاوم
لە ڕێگای عیشقی تۆدا ڕەهڕەوانت هیچی ناوەستن
هەموویان کامیلن وەک تۆ نە هەر من سەرلەپێناوم
ئەگەر وابێ ئەوەی دۆستی حەقیقیناسناوی ئەدەبی بێ لە بیرناچێ
بە قەولی کا عەزیز بێت و نەیێ پێڵاوی سەر چاوم