لە ئیمامی بۆ حەقیقی
لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
1 خولەک
772 بینین
لە ئەحواڵی ئیمامی گەر دەپرسن چۆنە بێ ئێوە
سەری سوڕ ماوە لەم کوێستانەدا بێ هەمدەم و خێوە
بکەن ڕەحمێ بە حاڵی هەر بە حاڵ هێزی لە بەر دایە
عەجایب گیری کرد لەم سەرزەمێنەی پڕ کەژ و کێوە
مەڵێن کوێستانە جێگای لێی گەڕێن قشڵاق و بژوێنە
بە ئینسان چی کە حەیوان تێر ئەخوات و خەڵقی بێ شێوە
ئەگەرچی گیا و گژی ئەم سەرزەمینە سەوز و تێرئاوە
بەڵام بۆ من لەدووری ئێوە ویشک و پڕ چڕ و چێوە
فیداتان بم وەرن لوتفوو هەبێ ڕۆژی هیلاکەتمە
نەیەن بێ نێو نیشانم، بێنە لام هەر کامیلناسناوی ئەدەبیم نێوە
ئەمە و چەند شیعری دیکە کە لە مامۆستا سەید کامیلی ئیمامییە و لەو کتێبەدا چاپ کراون چەند نامەیەکن بە شیعر کە مامۆستا لە بەینی ساڵانی ٣١ و ٣٢ دا کاتێ ماڵی لە کانی بەن بوو بۆی ناردوومەتە بۆکانێ کە منیش هەر بەو شێوەیە وڵامم داوەتەوە.