سنە
لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
2 خولەک
827 بینین
دەستی حیکمەت دوای چوونی چین
لە سنەی دانا یانەی زانین
کۆتی چینەی ئەو زانینە
چەشنی پوورەی مێش هەنگوینە
ڕەستەی ژیر و زانایانە
هەستەی واژە و مانانانە
جێی میری مەزن و مەشهوورە
گەنجینەی تێدا مەستوورە
شاخ و داخی بە زمانی حاڵ
دەیڵێن و حاڵین ئەهلی حاڵ
ئەی ڕاوێژگەی خان و میران!
تەکیەی شێخ و چاک و پیران!
تۆ مانگی ئاسمانی بەرزی
ئەستێرەی ڕووناکی ئەرزی
بێ شک مێشکی ئەفلاتوونی
چۆن لوقمان و ئەرەستوو نی؟
کوانێ سولەیمان و تەختی؟
کوا ئاسەف وەزیری وەختی؟
لە حاند ئامانوڵڵای والی
کێ بوو خێوی بابی عالی؟
نێوبانگ و نێوی «ئەردەڵان»
لە مێژوودا بەرگی تەڵان
کێت دی لە حاندی مەردۆخی
دەفی دەنگی دا یا کۆخی؟
«سید قطبناوی تایبەت» ئەو دەم کردی گوڵ
چەپکێکی دا دەس «خرم دڵناوی تایبەت»
دەنگ خۆشی داود پێغەمبەر
بو «سەید ئەسغەر» جێ ما و «مەزهەر»
بۆ مەدحی «دارالاحسانناوی تایبەت» ی
کێ بێنم وێنە «حسان» ی
نووری عەینی بەیتی قودسی
دەدرەوشێ تا عەڕش و کورسی
ئەم وەک ڕووحە و جیسمە «ئەزهەر»
بەڵگەی ناوێ شەمسی ئەزهەر
ڕوانگەی شار و چۆم و باغی
سەیرانگەی سەددی قشڵاغی
پێتی دەنوێنێ دنیای دی
پێی ناوێ گەشتی دنیای دی
بورجی پۆڵای ڕوویین دژی
هەر سەر بەرز و خۆش بی و بژی